تبلیغات
هه‌ره‌وه‌ز - ژنه‌که‌ی دێڕی هه‌شته‌م / ف: فرهاد کریمی / و: فه‌رهاد مام مه‌حموود
 
ئاواتی "هه‌ره‌وه‌ز"، ژینۆ و بووژانه‌وه‌ی زمان و شۆناسی گه‌لی کورده‌

ژنه‌که‌ی دێڕی هه‌شته‌م / ف: فرهاد کریمی / و: فه‌رهاد مام مه‌حموود

نوشته شده توسط :شورای سردبیری
پنجشنبه 1390/04/2-17:09

نویسنده(فارسی):فرهاد کریمی/کتاب 3شنبه/هفته‌نامه‌ی آوای کرمانشاه(شماره‌ی1077)

وه‌رگێڕ:فه‌رهاد مام‌مه‌حموود.

ferhadnamo@yahoo.com                                                           

                                                   ژنه‌که‌ی دێڕی هه‌شته‌م

 

له ماڵی دراوسێکه‌مان که ده‌گه‌ڕامه‌وه،ژنێک خۆی له که‌ره‌وێته‌ی پیاوێک ئاوێزان کردبوو و له دێڕی یه‌که‌می ئه‌م ده‌قه ناڕازی بوو.ده‌یگووت:ئه‌م ده‌قه‌ زۆر تاریکه،ترسم له تاریکیه.

چراکانم هه‌ڵکرد،پێوار بوو،له په‌نجه‌ره‌وه روانیمه شه‌قام،پێڵاوه‌کانی له‌بن هه‌نگڵی نابوو و هه‌ڵتک هه‌ڵتک له ده‌قه‌که ده‌رده‌چوو.

هاوارم کرد:خانم ئه‌م  ده‌قه ده‌بێ سبه‌ینێ چاپ بکرێت تکایه بگه‌ڕێوه.

ئاوڕی نه‌داوه.

گه‌ڕامه‌وه سه‌ر دێڕی ئه‌وه‌ڵ.له سرتی گیانه‌سه‌ری خه‌وم لێنه‌که‌وت.بارانیه‌که‌م ده‌به‌ر کرد و چوومه ژێر دوشی حه‌مام.دوایی بیرم که‌وته‌وه،زه‌نگێک بۆ بڵاڤکه‌ر لێده‌م و شه‌قڵی کتێبه‌که‌م وه‌دوا خه‌م.

گووتم:دوێشه‌و،ئه‌ندامانی ده‌قه‌که یه‌که یه‌که هه‌ڵاتن.

سبه‌ینێکه‌ی به رێوارێک که به به‌رماڵه‌که‌مان دا ده‌رۆیشت گووتم:ده‌بێ سووژه‌ی ده‌قی من؟

-:ده‌قه‌که‌ت ره‌شه یان سپی؟

ووتم:ره‌ش بوو،سپی‌م کرد.

-:من تازیدارم ناتوانم سپی بپۆشم.

گه‌ڕامه‌وه و ده‌ستم به نووسینی ده‌قێک کرد نه ره‌ش بێ و نه سپی،له بنه‌ڕه‌ته‌وه هیچ ره‌نگێکی نه‌بێ.له سه‌ر نووسینی ده‌قی بۆر به‌رده‌وام بووم که ته‌له‌فۆن زه‌نگی خوارد،ژنێک له پشت خه‌ت بوو،هیچی نه‌ووت،بازدیدا نێوراستی دێڕی هه‌شته‌م و جێی خۆش کرد.

ئێستا گوێ بگرن له چاره‌نووسی یه‌کێک له ئه‌ندامانی ده‌ق ((ژنی هه‌ڵوه‌دا))

به‌ره‌به‌ره‌ی نیوه‌ڕۆ بوو که پۆلیس وێنه‌ی ژنێکی جحێلی پێشان دام و:((این خانم سوژه‌ی متن شماست؟))

-:((بود ولی از تاریکی می‌ترسید و از متن‌های من فرار کرد.))

پۆلیس ئادره‌س و ژماره ته‌له‌فۆنه‌که‌می له گیرفانی دۆزیبۆوه،هه‌روه‌‌‌ها ژنه‌که‌ له لاولاوه‌ی په‌ڕاویلکه‌ی نیشه نووسیبووی:

((به هۆی تاریک بوونی بێدادی ده‌قێک،خۆم هه‌ڵاوه‌سیوه،گوومان مه‌به‌نه که‌س!))

پۆلیس خواحافیزی کرد و رۆیشت،منیش گه‌ڕامه‌وه سه‌ر دێڕی هه‌شته‌م.ئه‌و جێیه‌ی ژنێک پاڵیداوه‌ته‌وه،ئێوه‌ش زوو بۆ ئه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه.

تکام له ژنه‌که کرد،پێی له سه‌ر دێڕه‌کانی من لابه‌رێ،گووتم:((سه‌رم ناهێشێ،پرێچکه‌ی لێبه‌ستم.))نه‌یسه‌لماند.

ده‌قه‌که‌م له سه‌ر مێزه‌که به‌جێ هێشت و جگه‌ره‌یه‌کم له ده‌ره‌وه‌ی ده‌قه‌که کێشا و رۆیشتمه قه‌راغ ده‌ریا.

سبه‌ینێ و سه‌ر دێڕی رۆژنامه‌کان:

((مؤلفی به علت داشتن سوژه‌های سمج و مشکوک خودش را غرق کرده است.))









درباره وبلاگ:




آرشیو:


طبقه بندی:


آخرین پستها:


پیوندها:


پیوندهای روزانه:


نویسندگان:


نظرسنجی:


آمار وبلاگ:





The Theme Being Used Is MihanBlog Created By ThemeBox