تبلیغات
هه‌ره‌وه‌ز - سه‌ر ووتار (بۆ ژماره‌ دووی هه‌ره‌وه‌ز)/ ره‌حمان مه‌حموود حه‌سه‌ن
 
ئاواتی "هه‌ره‌وه‌ز"، ژینۆ و بووژانه‌وه‌ی زمان و شۆناسی گه‌لی کورده‌

سه‌ر ووتار (بۆ ژماره‌ دووی هه‌ره‌وه‌ز)/ ره‌حمان مه‌حموود حه‌سه‌ن

نوشته شده توسط :شورای سردبیری
یکشنبه 1390/03/1-21:39

سه‌ر ووتار / ره‌حمان مه‌حموود حه‌سه‌ن

به‌ نێوی خوای گه‌وره‌

کۆمه‌ڵاناسان بۆ  ناسینی  گه‌ڵان له‌ ڕوانگه‌ جۆربه‌جۆره‌کانه‌وه‌ وجیاوازیه‌کانیان  چه‌ندین فاکته‌ری سه‌ره‌کی له‌ به‌ر چاوده‌گرن که‌ بریتین له‌ زمان ،کلتوور،مێژوو،جۆگرافیای تایبه‌ت و...و هه‌ر وه‌ها له‌ بواری ده‌روونناسیه‌وه‌ ئامانجه‌ بڵندو نه‌به‌زیوه‌کانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک که‌ تێکرا کۆڵه‌که‌ی شۆناس وهۆویه‌تی بونیاد ده‌نێن.دابڕانی نه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌ر یه‌ک له‌و فاکته‌رانه‌ ده‌بێته‌ خه‌سارێکی گه‌وره‌ له‌ په‌یکه‌ری شۆناسی ئه‌و نه‌ته‌وه‌.گرینگترین فاکته‌ری بونیادنان و دروست بوونی شۆناس زمانه،به‌ واتایه‌کی تر زمان کۆڵه‌که‌ی مانه‌وه‌ی یه‌ک نه‌ته‌وه‌‌یه‌.گه‌لی کورد به‌ هه‌بوونی هه‌ر یه‌ک له‌و فاکته‌رانه‌ شۆناسێکی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه‌ که‌ به‌ درێژایی مێژوو پارێزگاری لێکردوه‌ زمانی کوردی گه‌نجینه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌ ،که‌ پێک هاتووه‌ له‌ چه‌ندین زاراوه‌ و بن زاراوه‌ وتایبه‌تمه‌ندی زمانه‌وانی که‌ ئه‌مڕۆ ئێمه‌ شانازی پێوه‌ ده‌که‌ین،توانیوێتی له‌ به‌رانبه‌ر شاڵاوه‌ مه‌زنه‌کانی توانه‌وه‌و له‌ ناوچوون خۆ راگرێ.

ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی له‌ مێژوودا تووشی له‌ ناو چوون بوونه‌ به‌رله‌ هه‌رشتێک زمانه‌که‌یان له‌ ناوچوووه‌ ئه‌وه‌ش رێ خۆشکه‌ربووه‌ بۆ نه‌مانی ئه‌و گه‌ڵه‌،به‌ درێژایی مێژوو دوژمنان بۆ سڕینه‌وه‌ی و پاکتاو کردنی شۆناسی کوردی ،له‌ هیچ هه‌وڵێک درێخیان نه‌کردووه‌ به‌شیوه‌ جۆراجۆره‌کان ئه‌م کاره‌یان ئه‌نجام داوه‌ له‌ خۆاره‌وه‌ به‌ سه‌ره‌کیترینیان ئاماژه‌ ده‌که‌ین:1ـ له‌ سه‌رده‌می ئیمپه‌راتۆری ساسانیدا کوردستان بوو به‌ مه‌یدانی شه‌ری نێوان دوو زڵ هێزی رۆم وئێران،که‌ به‌ هۆی ئه‌م شه‌رانه‌وه‌ به‌شێکی گه‌وره‌ی کوردستان که‌وته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی رۆم ،بۆ مایه‌ی درووست بوونی  جییاوازی زمانه‌وانی له‌ نێوان خه‌لکی ئه‌و دوو ناوچه‌یه‌دا.2ـدوای هاتنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بۆکوردستان، خه‌لافه‌ت که‌وته‌ ده‌ست ئۆمه‌وی و عه‌باسی هه‌وه‌لیین جره‌قه‌ی فاشێزمی عه‌ره‌بی وبه‌ عه‌ره‌ب کردنی ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌لاتی ئه‌وان ده‌ستی پێکرد وزۆر یه‌ک له‌ گه‌ل و  نه‌ته‌وه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌ب توانه‌وه‌و بوون عه‌ره‌ب،خه‌ڵکی کوردیش که‌ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی وان دا بوون تاڕاده‌یه‌ک که‌وتنه‌ ژێر کاریگه‌ری عه‌ره‌ب وبه‌و جۆره‌ توانه‌وه‌ی کوردانی هاو سنوور وتێکه‌ل له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب دا ده‌ستی پێکردجۆگرافیای کوردستان بچووک کرایه‌وو چه‌ندین شاروو شارووچکه‌ی کوردنشین بۆ هه‌میشه‌ به‌ عه‌‌ره‌ب کران3ـ گه‌وره‌تین کاره‌سات له‌ مێژووی ئێران وکوردستان دا له‌ سه‌رده‌می هاتنی تورکانی سلجووقی وغه‌زنه‌وی ومه‌غۆله‌ وه‌حشیه‌کان روویداکه‌ له‌ هیچ جه‌نایه‌ت وکوشتارێک سڵیان نه‌کردووه‌،ئیلخانه‌ مه‌غۆله‌کان که‌ ئاواتی گرتنی ته‌واوی خاکی کوردستانیان برده‌ ژێر گڵ،به‌ڵام ئه‌وناوچانه‌ی توانیان ده‌ستی به‌سه‌رداگرن ،به‌ته‌واوی خاپووریان کرد له‌ پاشان عێل وتایفه‌ مه‌غۆله‌کانیان له‌و ناوشوێنانه‌دا جێگیر کرد که‌ تا ئه‌و رۆکه‌ش ئاسه‌واری ئه‌و وێرانیه‌ ماوه‌ته‌وه‌.4ـ سه‌رده‌می ئیمپه‌راتۆری سه‌فه‌وی وعوسمانی:له‌و سه‌رده‌مه‌دا بوو که‌ پرۆسه‌ی شوومی گۆڕینی دێمۆگڕافێای کوردستان له‌ لایه‌ن هه‌ر دوو زل هێزه‌وه‌ ده‌ستی پێکرد،له‌ ئێراندا سه‌فه‌ویه‌کان به‌ راگواستنی عێله‌ گه‌وره‌کانی کورد له‌ ناوچه‌کانی ماکۆ، سه‌ڵماس،ئوورمییه‌،موکریان،مه‌راغه‌،کرماشان و...بۆخۆراسان به‌ مه‌به‌ستی به‌کارهێنانیان وه‌ک قه‌ڵغان دژ به‌ ئۆزبه‌که‌کان،له‌ جێ ئه‌و عێلانه‌ش خه‌ڵکی غه‌یره‌ کوردوکۆچه‌ریان جێگیر کرد،له‌ولاشه‌وه‌ عوسمانییه‌کان هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌یان له‌ هه‌مبه‌ر کوردان به‌ رێوه‌ برد 5ـ سه‌ده‌ی بیسته‌م:کوردان له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌ لایه‌ن دوژمنان به‌ شێوه‌یه‌کی پلان دارێژراوو قووڵترله‌ ڕابردوو تووشی نکۆڵی لێکردن وپاکتاوی ڕه‌گه‌زی وزمانی بوونه‌ته‌وه‌،دوای دامه‌زراندی ده‌سه‌لاتی نوێ تورکییه‌ له‌ ساڵی1923ز به‌ سه‌ر کردایه‌تی مسته‌فا که‌مالی فاشیست که‌ کار هێنان وئاخافتن به‌ زمانی کوردی وجل به‌رگ ومۆسیقا وگۆڕینی ناوی گووند وناوچه‌کان بۆسه‌ر زمانی تورکی و...بۆ ماوه‌ی هه‌شتا ساڵ له‌ باکووری کوردستان پاوان کرا وپێش له‌ په‌ره‌ ئه‌ستاندن وگه‌شه‌ کردنی کلتووری وئابوورو...گیرا.له‌ ئیرانیش ره‌زاخان به‌ لاسای له‌ مسته‌فا که‌ماڵی فاشیست،سیاسه‌تی یه‌ک ره‌نگ ویه‌ک زمان کردنی خه‌ڵکی ئێرانی به‌ رێوه‌ برد که‌ دژ کرده‌وه‌ی زۆری لێکه‌وته‌وه ‌و نه‌یتوانی سه‌ر که‌وتوو بێ .له‌ سووریه‌ بۆ سڕینه‌وه‌ شۆناسی کورد،ده‌ستیان کرد به‌ نکۆلی کردن هاوڵاتیانی کورد،له‌ عێراق به‌ سیاسه‌تی ته‌عریب وشاڵاوی ئه‌نفال وکیمیاباران کوردان پاکتاوی نه‌ژادیان به‌ رێوه‌ برد.به‌ڵام به‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌ی له‌ ڕابردووه‌ تا ئه‌مڕۆ به‌ سه‌ر کورد هاتووه‌ به‌و حاڵه‌ش گه‌لی خۆڕاگری کورد شۆناسی ده‌وڵه‌مه‌ندی خۆی پاراستووه‌.ئه‌مرۆش که‌  سه‌رده‌م تکنۆلۆجیاو وتۆڕی جیهانی ئینتێرنێت ومیدیای سه‌راسه‌ری و... که‌ دێتو جێهان بچووک ده‌کاته‌وه‌و زۆز زمان وکلتووری له‌ نێویدا توواونه‌وه‌،له‌و سه‌رده‌مه‌ هه‌ستیاره‌دا پاراستن وپه‌ره‌ پێدانی شۆناس کوردی  ئه‌رکی ته‌واوی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه‌.

ئاواتی « هه‌ره‌وه‌ز » ، ژینۆ و بووژانه‌وی زمان و شۆناسی گه‌لی کورده‌.









درباره وبلاگ:




آرشیو:


طبقه بندی:


آخرین پستها:


پیوندها:


پیوندهای روزانه:


نویسندگان:


نظرسنجی:


آمار وبلاگ:





The Theme Being Used Is MihanBlog Created By ThemeBox